ديـالــۆگ نــهبــڕيــن!
ناسر ئێرانپوور
کورد له ئێران پرسێکی نه‌ته‌وايه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌کراوی هه‌يه؛ |
Þ |
لايه‌نێکی ديکه‌ی ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌کانی ديکه‌ی ئێرانن و به‌تايبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی فارس؛ |
Þ |
هۆکاری ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره حاکم بوونی سياسه‌ت و پێکهاته و سيسته‌می سياسی ــ حکوومه‌تی شوونيستیيه؛ |
Þ
|
ئه‌م هۆکاره به ڕاده‌ی پێويست نه‌ناسراوه؛ بۆ ناساندنی بيرۆکه‌ی ئاسيميلاسيۆن و نه‌ته‌وه‌سازی شۆوێنيستی و پێويستی ڕزگار بوون له کۆلۆنياليسمی ناوخۆيی و زه‌خت و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وايه‌تی پێويستيمان به تێکۆشانێکی زۆرتر و پته‌وتر و ڕوانينێکی ديکه و به‌تايبه‌تی ديالۆگی زۆرتر له گه‌ڵ ڕووناکبيرانی تری ئێرانی هه‌يه؛ |
Þ |
له‌م بواره‌دا له‌م ساڵانه‌ی دوايی که‌مته‌ر خهميمان کردووه و به ڕاده‌ی پێويست چالاک نه‌بووين. |
Þ |
پرس و دۆزی کورد »کێشه« نييه، لانی که‌م »کێشه‌ی کورد« نييه. کێشه‌که لايه‌نی به‌رامبه‌ر، واتا شۆوێنيسم و ناسيۆناليسمی قه‌ومی فارس و سانتراليسمی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی ـ ئايينييه. که وايه ئێمه پێش وه‌ی که باس له سه‌ر ئه‌نجام و ئاکامه‌کانی ئه‌م بارودۆخه، يانی مافخوراويی گه‌له‌که‌مان بکه‌ين، ده‌بێ بنچينه‌ی بيرۆکه‌ی هۆکاری ئه‌م مافخوراوييه، واتا شۆوێنيسم و ناسيۆناليسمی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست برينه ژێر پرسيار و له‌قاوی بده‌ین و بيکه‌ينه سوژه‌ی ئه‌سڵی سياسی.
لێره‌دا پێويست به ڕوونکردنهوهيه که ئه‌م شۆوێنيسمهی که باسی ده‌کردرێ، نه »شۆوێنيسمی ئێرانی«، به‌ڵکوو شۆوێنيسمی فارسه. مه‌به‌ست له‌وه‌ش بيرۆکه و پراکتيکی چه‌وسانه‌وه و سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌يری فارسی ئێرانی به قازانجی يه‌ک نه‌ته‌وه و قه‌ومی ئێرانی به نێوی فارسه. چه‌مکی »شۆوێنيسمی ئێرانی« هه‌ڵه‌يه و زۆرجاران به‌کار هێنانی بۆ شوێنونکردنه.
به‌لام له هه‌مان کاتدا و به هه‌مان ڕوونی ده‌بێ بگوترێ که کێشه‌ی مه له گه‌ڵ تاکی فارس نييه، کێشه‌ی مه ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ نه‌ته‌وه و گه‌لی فارسيش نييه، کێشه‌ی مه ته‌نيا له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب و قوتبخانه‌ی شۆوێنيسم و ناسيۆناليسم قهومگرای فارسه. له‌م کێبهرکێيهدا زۆر بنيام و ڕێکخراوی پێشکه‌وتووخواز و چه‌پ و سۆسياليستی فارس له گه‌ڵ مه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌که‌شی، زۆر بنيام و ڕێکخراوی وه‌دواکه‌وتوو، خۆدۆڕاو و ئاسيميله و »فارسکراو« (فارسزهده)ی کورد نه ته‌نيا له‌گه‌ڵ مه نين، به‌ڵکوو له به‌ره‌ی دوژمن‌دا له به‌رامبه‌ر مه ڕاوه‌ستاون. له‌بيرمان نه‌چێ، ئه‌وه‌نده‌ی غه‌يری فارس (کورد و تورک و ...) به‌نێوی »ئێرانی«، »نه‌ته‌وه‌خواز«، »موسوڵمان« سنگيان بۆ فارس سپهر کردووه، به‌شێکی به‌رچاو له ڕووناکبيرانی فارس نه‌يکردووه. ئه‌وه‌نده‌ی به‌شێک له ئێمه پێمان وايه ده‌بێ فارس بين، خودی فارس پێی وانييه که ده‌بێ فارس بمێنێ.
به‌شێک له ئێمه‌ی کورد پێمان وايه: يا ده‌بێ ببين به فارسێکی تۆخ و پاک و خاوێن و ته‌نانه‌ت ده‌بێ له‌وانيش فارستر بين و له دۆست و دوژمن بشارينه‌وه که کوردين و به‌م مه‌به‌سته ته‌نانه‌ت نێوی فارسی له منداڵه‌کانمان بنێین و به فارسی قسه‌يان له‌گه‌ڵ بکه‌ين و زمانی دايکيان له بيربهرينهوه؛ بهشێکيشمان پێمان وايه که ده‌بێ پێشاوپێش هه‌موو فارسزوانێک مه‌حکووم بکه‌ين و گشتيان به دوژمن و شۆوێنيست و ... بزانين!
له کۆمه‌ڵگای کوردی، تا يهستا، به‌تايبه‌تی به‌شی دانيشتوی پارێزگاکانی کرماشان و ئيلام و تاران، ژماره‌ی که‌سانێکی که کرده‌وه‌ی ئاسيميلهکراویان له خۆ نيشان داوه له ژوماره‌ی که‌سانێکی که له به‌رامبه‌ر ئاسيميلاسيۆندا به‌ربه‌ره‌کانی ده‌که‌ن و هه‌موو تاکی فارس و ڕێکخراوه‌کانی »ئێرانی« به شۆوێنيست و دوژمن ده‌زانن، زاڵ بووه. به‌ڵام ئه‌من وای هه‌ست پێده‌که‌م که به‌شێک له ڕووناکبيرانی کورد، به تايبه‌تی له دياسپۆرا له‌م ساڵانه‌ی دوايیدا له ڕێباز و ره‌هه‌ندی هه‌وه‌ڵ بازديانداوهته ناو گروپی دووهه‌م. به شێک ته‌نانه‌ت به پێويستی نازانن که ديالۆگێکيش له ئارا دابێ و حه‌ول ناده‌ن بڵاوکراوه‌ی فارسيشيان هه‌بێ! ڕه‌نگه پێيان وابێ که ئه‌گه‌ر بڵاوکراوهيهکی فارسیيان هه‌بێ، له کورد بوونيان که‌م ده‌بێته‌وه، وه يان ئه‌گه‌ر زمان و ئه‌ده‌بياتی فارسی ته‌حريم بکه‌ن، تاجێکی گه‌وره‌يان له سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بياتی کوردی ناوه!
ئه‌وه‌ی که ئێمه کوردين، نهتهوهين (هه‌ر چه‌ند ئه‌م ڕه‌وته درێژه‌ی هه‌يه و کۆتایی نه‌هاتووه)، مافی دياری کردنی چاره‌نووسی خۆمان هه‌يه (که پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی نهتهويی سه‌ربه‌خۆش ده‌گرێته‌وه)، زۆر روونن و ئهسڵگهلێکن که ده‌بێ بنچينه‌ی بير و تێکۆشانمان بن و پاشهکشهشيان لێناکردرێ. به‌ڵام ئايا ديپلۆماسی و سياسه‌تی کورد به‌م چه‌ند ئه‌سڵه گرينه کۆتايی پێدێ؟ ئايا هه‌ر تاک و ڕێکخراوێکی ئێرانی غه‌يری کورد ده‌بێ ئه‌وها سه‌يری ئه‌م قهزييه بکا؟ ئه‌ويش له زگی دايکیدا پێی گهيشت بێ؟ ئێمه که به‌شێکی زۆری نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕوانینێکی وای نييه، ته‌نانه‌ت زۆريهک له ڕێکخراوه‌کانمان (به حيزبه نهتهوايهتێکهشهوه) له‌م بواره‌دا خۆیان ساخ نه‌کردۆته‌وه (يه‌کيان خۆی زۆرتر پێ ڕێکخراوهيهکی سۆسياليستیيه، ئه‌وی ديکه‌يان خۆی پێ ڕێکخراوی کوردستانی حيزبێکی کۆمونيستی »سه‌رانسه‌ری«، ئه‌وی تريان له‌گه‌ڵ »پانئێرانيستهکان« خۆش خۆش ئيعلامييه ئيمزا ده‌کا)، چلۆن ده‌توانين چاوه‌ڕوانی وه‌مان له تاک و ڕووناکبيری فارس هه‌بێ که وا بير بکاته‌وه که ئێمه ده‌مان هه‌وێ، له حاڵێکدا که به‌شێکی به‌رچاويان يان کوردستان ناناسن و يان به چاويلکهی حکوومه‌ت و شۆوينيسم و »پانايرانيست« (»پانفارسيسم«ه‌وه) کورد و کوردستانيان ناسيهوه؟
له ڕوانگه‌ی منه‌وه، ئێمه ده‌بێ له ناو خۆماندا، بێ ئه‌وه‌ی که تووک له‌م و له‌وی بکه‌ين، ستراتيژێک و ديپلۆماسێکی نه‌ته‌وايه‌تی دابمه‌زرێنين و ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌خوازی به‌شێوه‌ی پێشکه‌وتنخوازانه به‌رێنه پێش. به‌ڵام ئێمه نابێ ته‌نيا لايه‌نی تێکۆشان و چالاکييهکانمان بێ. لايه‌نی تر ده‌بێ بردنه‌ده‌رێی دۆزی نه‌ته‌وايه‌تی کورد له چوارچێوی کوردستان بۆ ده‌ره‌وی کوردستان له ڕێگای هێنانه گۆڕێی باسی هۆکاره‌کانی ئه‌م دۆخه و به کورتی له ڕێگای گۆڕينی سوژه و ئاگێندای سياسی له »کيشهی کورد« به کێشه‌ی شۆوێنيسم و سێنتراليسم بێ. فارس گوته‌نی ده‌بێ سوره‌تی مه‌سه‌له‌که ئيسلاح بکردرێ و زۆرتر له‌وه‌ی که باسی »مه‌علول« (دۆخی کورد) ده‌که‌ين، باسی »عيللهت« (شۆوێنيسم) و ڕێگا چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌يه (به شێوازی به‌شدار کردنی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی له به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات و دانی مافی دياری کردنی چاره‌نووس له ناوچه‌کانی خۆيان) بکه‌ين. پرسی نه‌ته‌وايه‌تی و کیشه‌ی ناسيۆناليسمی چه‌وسێنه‌ری قه‌ومی حاکم ده‌بێ ببێته پرسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی، بێ وه‌ی که ببيته دژايه‌تی له گه‌ل نه‌ته‌وه و تاک و رێکخراوی فارس.
بۆ وێنه، چه‌وسانه‌وی ژن له کۆمه‌ڵگا ته‌نيا کێشه‌ی ژن نييه، هۆکاره‌که‌ی پياوسالارييه، هۆکاره‌که‌ی سيسته‌م و بيرۆکه‌ی چه‌وسێنه‌ری ژن له ده‌زگای سياسی، قهزايی، ئايينی، فهرههنگیدايه. ئايا ئه‌م کێشه‌يه له ناو ژنان و ته‌نيا به ژنان چاره‌سه‌ر ده‌کردرێ؟ ئايا ئه‌م کێشه‌يه، پێش وه‌ی که »کێشه‌ی ژن« بێ، کێشه‌ی پياو و پياوسالاری نييه؟ ئايا خه‌بات دژی پياوسالاری به مانای شه‌ڕ دژی پياوه؟ ئايا ...؟
به کورتی: له‌م بڕوايه‌دام که ئێمه نابێ خۆمان به ته‌نيا خاوه‌نی کێشه‌يه‌ک بناسێنين که لايه‌نی تر سازی کردووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه تايهستا وابووه: خيتاب و ڕوانين و وتاری مه به‌م شێوه‌يه بووه که ئێمه موشکيله و داخوازێکمان هه‌يه و لايه‌نی به‌رامبه‌ر وڵامی ناداته‌وه. که‌متر چووينه سه‌ر ئه‌م باسه که هۆکار و کارکرد و بنچينه‌ی بيرۆکه‌ی پێکهێنه‌ری ئه‌م دۆخه چين. بۆ بهرپرچکردنهوهی ئه‌م وه‌زعه ده‌بێ کاری فه‌رهه‌نگی، سياسی و ئاکادێميکی و ئيستيدلالی زۆرتر بکردرێ و ئه‌م باس و خواسه له ماڵی کورد و له ئابلۆقه بێته ده‌رێ و ببێته کێشه‌ی پێکهاته‌ی (ساختاری) ڕامياری و ئايدۆلۆژيکی و بيرۆکه‌ی زوڵم و زۆری نه‌ته‌وايه‌تی له گشت ئێران. بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌شێ زۆرتر له پيش ڕوو له گه‌ل و ڕووناکبيرانی هه‌موو گه‌لانی تری ئێران، به تايبه‌تی فارس بکه‌ين و ديالۆگ له گه‌ڵ وان نهبڕين.
ئه‌و ڕاستێمان له بير نه‌چێ که زمانی فارسی ته‌نيا زمانێکه که پێی ده‌توانين له گه‌ڵ به‌شێکی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگای ئێرانێ به کورديشهوه پێوه‌نديمان هه‌بێ. ئايا توانايی وه‌مان هه‌يه که له‌گه‌ڵ تورک و عه‌رب و به‌لوچ و تورکه‌مه‌ن و فارس به زمانی غه‌يری فارسی بدۆين؟ گه‌لۆ له خۆمان پرسيوه که چه‌ند له سه‌دی خوێندکاری کورد کوردی ده‌زانێ؟ ...
ئه‌م ڕاستیيه پێويستی دانوسان و وتووێژ له گه‌ڵ ڕووناکبيرانی ئێرانیمان پێدهسهلمێنێ. بايخنهدان به‌م بواره زيانمان پێدهگهيهنێ و باره‌که‌مان قورس‌تر ده‌کا.
07.05.2007