هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکییه‌و
پێويستی به‌ربه‌ره‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی کورد
ناسر ئێرانپوور
وێده‌چێ به‌م هێرشانه‌ی دووایی حکومه‌تی تورکییه بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له بناری قه‌ندیل و ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی باشووری کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و وڵاته له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد به گشتی پێی نابێته قۆناغێکی تر. به بڕوای من تايبه‌تمه‌ندی ئه‌م قۆناغه به‌هێز بوونی به‌ره‌ی تورکييهيه و لاواز بوونی به‌ره‌ی کورد: ئه‌م حکومه‌ته قه‌ت به ڕاده و به‌رفره‌وانی و ڕاشکاوی و بێده‌نگی ڕای جیهانی ئێستا نه‌یتوانی بوو هێرش بکاته سه‌ر نه‌یارانی کوردی خۆی و ته‌نانه‌ت سنووریش ببه‌زێنێ و ببێته مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر خاکی باشووری کوردستان؛ له به‌رامبه‌ردا هیچ کات کورد له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به ڕاده‌ی ئێستا بێ دۆست و پشتیوان نه‌بووه؛ هه‌روه‌ها هیچ کات هێزی سیاسی کورد و به‌تایبه‌تی ڕای گشتی کورد وه‌ک ئێستا به‌ربڵاو و له‌په‌ڕاوێز و بێ ده‌نگ و بێ ده‌سه‌ڵات نه‌بووه... پێویسته له هۆ و هۆکار و ئاکامه‌کانی ئه‌م دۆخه و هه‌روه‌ها ئامراز‌و شێوه‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره بۆ کورد بکۆڵدرێتهوهو تۆژینه‌وه‌و لێدوان‌و مشتومڕی لهسهربکردرێ. به بڕوای من ته‌نیا به دارشتن‌و په‌یڕه‌وکردنی ستراتیژێکی »نه‌ته‌وایه‌تی« نوێ‌و هاوچه‌رخانه ده‌توانین سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕه‌وڕووی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره‌ی دوژمن ببینه‌وه. به واتايه‌کی تر ئێمه ده‌بێ ـــ سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو هه‌ڵه‌کان و سه‌ره‌ڕۆيی سياسی پ.ک.ک. ـــ به تێڕوانينێکی نه‌ته‌وايه‌تی ـــ دێموکراتيک پشتی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه بگرين و به شێوه‌کانی جۆراجۆر به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی حکومه‌تی تورکييه بکهينو هێرش به پارتی کرێکارانی کوردستان هێرش به کورد و داوا ڕه‌واکانی بزانين. سه‌رکه‌وتنی تورکييه له‌و هێرشه به‌رفره‌وانه سه‌رکه‌وتنی فاشيسم و شۆوينيسمه به سه‌ر کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان.
له مه‌ڕ ئه‌م هێرشانه‌ی حکومه‌تی تورکييه ـ جگه له ڕای گشتی کوردی‌و به‌شێکی زۆر له مێدياکانو پارته سياسييهکانی که بێده‌نگ و »بێلايهنن«، يان لانی که‌م کهمههڵوێستن ـ تا ئێستا به‌روڕووی دوو بۆچوونی دژبهيهکی چه‌ند ڕووناکبيری کورد بوومه‌وه:
به بڕوای من هه‌ر دوو لايه‌ن له هه‌ڵه‌دان و کێشه‌و گرفته‌که ساده و ساکارتر له‌وه ده‌بينن که هه‌يه.
لايه‌نێک که به‌کرده‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وته چه‌وته‌کانی پ.ک.ک. ته‌نيا به خودی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه و ئۆجه‌لان و ميتی تورکييه گرێده‌دا، ئه‌وه له‌به‌رچاو ناگرێ که پ.ک.ک. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵه‌کانی به ڕاستی سه‌رچاوه‌ی زۆر خزمهتيش بۆ کورد و کوردستان به گشتی بووه؛ نابينێ که کاری دێموکراتيک له تورکييه ئه‌وه‌نده‌ش حاسان و مومکين نييه؛ نابينێ که به‌شێکی به‌رچاو له توندوتيژی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توندوتيژی و زه‌بروزه‌نگی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری حکومه‌تی تورکييه؛ نابينێ که ئۆپۆزيسيۆنی ڕاسته‌قينه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته فاشيستييه ناتوانێ دێموکراتی نموونه بێ و له خه‌باتی سياسی و چه‌کداریدا هه‌ڵه نه‌کا. ئه‌وه‌ش ڕاسته که ئه‌م ڕێکخراوه‌يه چه‌ند که‌سێکی له نه‌يارانی خۆی تێرۆر کردووه. به‌ڵام بۆ به تێرۆريستزانينی ڕێکخراوهيهک به‌س نييه که ئه‌م ڕێکخراوه‌يه که له خه‌باتی نه‌هێنی و چه‌کداری دايه، چه‌ند که‌سی تێرۆر کردبێ. کام حيزبی سياسی دهناسين ـ کورد و غه‌يری کورد ـ که له خه‌باتی چه‌کداری درێژخايهنو پان‌و به‌رين دابووبێو تێرۆری نه‌کردبێ؟ له ده‌وڵه‌تانی تورکييهو ئه‌مريکاو ئيسرائيل گهڕێين که به ده‌يان جار تێرۆريان کردووه و خه‌ڵکيان ڕفاندووه و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆيان سجنيشيان هه‌يه. با بزانين ئايا ڕێکخراوه‌کانی خه‌باتگێڕی وه‌ک INC، وه‌ک PLO تێرۆريان نه‌کردووه؟ حيزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور نهيانکردووه؟ ئايا به‌م کرده‌وه ناڕه‌وايانه ئه‌وانه بوونه تێرۆريست؟! که‌سێک، ڕێکخراوێک تێرۆريسته که ته‌نيا و ياخود گه‌وره‌ترين ئامرازی بۆ گه‌يشتن به ئامانجه‌کانی سياسی تێرۆر بێ، به تێرۆر وه‌ک ڕێباز و مه‌کته‌بێک باوه‌ڕی ههبێو کرده‌وه تێرۆريستييهکهی دژی مۆدێڕنيته و دێموکراسی و خه‌ڵکی سيويلو بێديفاعو غهيرینيزامی بێ. به ده‌نگێکی زۆر به‌رز و ڕاشکاوانه ده‌بێ بگوترێ که نه پ.ک.ک. و نه هيچ يه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی سياسی کوردی خه‌باتگێر که له تێکۆشانی سياسيياندا هيچ ده‌رفه‌تێکی دێموکراتيکيان نه‌بووه‌و نه‌يارانيان جگه له سڕاندنهوهيان به هيچ شتێکی ديکه ڕازی نينو شه‌ڕی مان و نه‌مانیان پێ فرۆشتوون، تێرۆريست نه‌بوون و نين. دياره هه‌ڵه‌کانی پ.ک.ک. له‌م بواره‌ش دا که‌م نين و ده‌بێ باسی بکردرێ و ته‌نانه‌ت کرده‌وه‌ی ناڕه‌وا و دژی دێموکراتيکيشی مه‌حکووم بکردرێ. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێ بگوترێ که ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان زۆر به‌رچاون، بهشێکيشی ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ی که هێز و کردهوهکانيشی بهرچاونو له زۆر گۆڕه‌پاندا خه‌بات ده‌کا و له ژێر زهخهتی زۆر ده‌زگای سيخۆری وڵاتان دايه. له بيرمان نه‌چێ که ئه‌گه‌ر ئيسرائيل و ئه‌مريکا نه‌بان، تورکييه به حهياتی نه‌يده‌توانی ئۆجه‌لان له ئهفريقايه بڕفێنێ؛ ئه‌گه‌ر يارمه‌تی ئه‌مريکا نه‌بايه، تورکييه نه‌يده‌توانی هێرش بکاته سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه له باشوور و باکووری کوردستان. له‌م شه‌ڕه‌ی ئێستاشدا له دژی پ.ک.ک. لانی که‌م تورکييه، ئه‌مريکا، سوريه، ئێران، عێراق (به چراسه‌وزی خۆی بۆ ئه‌م کرده‌وه ناجوانمێرانه) به‌شدارن. که وايه دوژمنانی پ.ک.ک.ش که‌م نينو بهرخۆدانو خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه کارێکی سه‌هل و حاسان نييه و بێ هه‌ڵه‌ش ناکرێ.
لايه‌نی تريش که پێی وايه ده‌بێ پشتی پ.ک.ک. به بێ شه‌رت و مه‌رج بگرترێ، له بيريان ده‌چێته‌وه که به‌شێکی به‌رچاو له هه‌ڵه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی خۆی و ناتوانين له به‌ر خزمه‌ته‌کانی ـ که به ڕاستی هه‌ی بووه ـ و ياخود له به‌ر فاشيسمی تورکييهو به بيانوو يان به پێی هه‌ڵوێستی »ناسيۆناليستی« چاوپۆشی لێبکه‌ين و باسی نه‌که‌ين. ئه‌من پێم وايه که ئه‌م دۆخه‌ی که پ.ک.ک. ئێستا تێيدايه، ده‌يتوانی تێيدا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵانه‌ی نه‌کردبا.
به کورتی: پ.ک.ک. به ته‌واوی هه‌ڵه‌کانییه‌وه هێزێکی سیاسی کورده‌و بۆ کورد خه‌بات ده‌کا. له‌م ڕه‌وته‌دا ڕه‌نج و زه‌حمه‌تێکی زۆری کێشاوه، قوربانێکی زۆری داوه و زۆريشی خزمه‌ت به دۆسی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌ی کردووه. هه‌ر بۆيه ده‌بێ ڕێزی لێ بگيردرێ و لايه‌نگری لێبکردرێ. له هه‌مان کاتدا ده‌بێ به ڕوونی و ڕاشکاوی بگوترێ که هه‌ڵه‌شی که‌م نه‌بوون و بۆ ئه‌م هه‌ڵانه ده‌بێ ره‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆی لێبکردرێ. نه فاشیسمی تورکییه ده‌بێ ببێته هۆی وه‌ی که چه‌کی سپی بده‌ین به پ.ک.ک. و بێده‌نگ بین له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کانێوه و نه ئه‌م هه‌ڵانه ده‌بێ ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که تورکییه ـ که له سه‌ره‌کیترین دوژمنانی کورده ـ له‌بیر بچێته‌وه و یان له به‌رامبه‌ر جنایه‌ته‌کانی به نیسبه‌ت کورد و پ.ک.ک. بێده‌نگ بين.
بنچينه‌ی ئه‌م بۆچوونه بيرێکی دێموکراتيکی نهتهوايهتييه. پێم وايه که ئێمه پێويستيمان نه به ڕێبازی »ناسيۆناليستی«، به‌ڵکو به »ستراتيژێکی نه‌ته‌وه‌يی» هه‌يه که هه‌م ره‌خنه‌ی ـ وه‌ک مه‌رجی يه‌که‌می دێموکراسی ـ تێدا ده‌گونجێ و هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وايه‌تی له به‌رچاو دهگيردرێ، بێ ئه‌وه‌ی که بکه‌وينه خانه‌ی ـ له ڕوانگه‌ی منه‌وه ـ نادێموکراتيکی ناسيۆناليستی.
هه‌ڵبه‌ت له ناو ئێمه‌دا ناڕوونييهک به نيسبه‌ت چه‌مکی »ناسيۆناليستی« و »نه‌ته‌وايه‌تی« له ئارادايه که به پێويست ده‌زانم له به‌شی يه‌که‌می وتاره‌که‌مدا له ڕوانگه‌ی خۆم ڕوونی که‌مه‌وه. له به‌شی دووهه‌م کورتهيهک له ڕه‌خنه‌کانی خۆم ئاراسته‌ی پ.ک.ک. ده‌که‌م. ناوه‌رۆکی به‌شی کۆتايی ئه‌م نووسراوهيه باسی پێويستی لايه‌نگری له‌م ڕێکخراوه‌يه له چوارچێوه‌ی بيری نه‌ته‌وايه‌تی دێموکراتيکدا.
I
مه‌به‌ستی من لێره‌دا له »ستراتیژی نه‌ته‌وایه‌تی« ئه‌وه نییه که هێزی کورد ئه‌شێ له‌م قۆناغه‌دا له چوارچێوه‌ی یه‌ک ڕێکخراو کۆبێته‌وه‌و وه‌شوێن یه‌ک »سه‌رۆک« و سیاسه‌ت، وه‌شوێن يه‌ک ڕێبه‌ر و ڕێباز که‌وێ. چونکه ئه‌م ڕاستییه ناتوانین له به‌رچاو نه‌گرین که کوردستان دابه‌ش کراوه‌و هه‌ربه‌شێک تایبه‌تمه‌ندی و ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه. که‌واتا نابێ به بیانووی »خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی« جیاوازییه‌کانی هه‌رێمی (باشوور، باکوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستان)، جیاوازییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیروباوه‌ڕی‌و بهرژهوهندیو ـ هه‌ر به‌م پێیه ـ ڕێکخراوه‌یی ناو هه‌رکام له‌م به‌شانه نه‌بینین و یاخود نکۆڵییان لێبکه‌ین. به تایبه‌تی ده‌بێ بوترێ که ستراتیژی »نه‌ته‌وایه‌تی«، واتا »ناسیۆناڵ«، جیاوازی له گه‌ڵ ستراتیژی »نه‌ته‌وه‌خوازیی«، واتا »ناسیۆنالیستی« هه‌یه. له ڕوانگه‌ی منه‌وه ستراتیژی نه‌ته‌وایه‌تی پلانێکی درێژخایه‌نه بۆ ڕچاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وایه‌تی، به تایبه‌ت به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌ست، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیلان و گوشاری ئاسیمیلیستیو سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وایه‌تی، به بێ ئه‌وه‌ی که به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بکردرێ (وه‌ک جووڵانه‌وه‌ی دژی کۆلۆنیالیستی). له کاتێکدا بیرۆکه‌ی ناسیۆنالیستی ـ لانی که‌م له تێرمۆلۆژی ئه‌وڕۆدا ـ به دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یاخود چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تر پێناسه ده‌کردرێ. به پێی توپۆلۆژييهک که من ده‌یکه‌م، پرس و دۆسی کورد نهتهوهیییه، نه‌ک نه‌ته‌وه‌گه‌رایی، »ناسیۆناڵه«، نه‌ک »ناسیۆنالیستی«، به تایبه‌تی به هۆی وه‌ی که رزگاریخوازانه‌یه و به مه‌به‌ستی زه‌وتکردنی مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست نییه.
له جيهاندا زۆر بزووتنه‌وه هه‌ن که به ڕاستی ناسيۆناليستين که چی به خۆيان ناڵێن »ناسيۆناليست«، به‌ڵام به‌شێک له ئێمه بزاڤی کورد ـ که له زۆر بارانه‌وه ته‌نانه‌ت ناسيۆناڵيش نييه، چ بگا به ناسيۆناليستی، به‌ڵکو داواکردنی سهرهتايیترين مافه‌کانی مرۆڤه ـ به »ناسيۆناليستی« به دنيا دهناسێنين!! مه‌به‌ستی ئه‌سڵی بزووتنه‌وه‌ی کورد هه‌تا ئێستا ته‌نانه‌ت پێکهێنانی پێکهاته‌ی »ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه«ش نه‌بووه که مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ریش ببا، دیسان »ناسیۆنالیستی« نه‌بوو. بۆ وێنه ئه‌من جووڵانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینم که بۆ سهربهخۆییيه به »ناسیۆنالیستی« ناودێر ناکه‌م. ده‌بێ به ڕوونی بڵێین که وه‌ده‌ستهێنانی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا تا ڕاده‌يه‌ک په‌سه‌ند کراوه و له به‌رنامه‌و پرۆگرامی هه‌ر حیزبێکی ته‌نانه‌ت چه‌پ و سۆسیالیستیشدا گونجێندراوه، »ناسیۆنالیستی« پێناسه ناکرێ، چ بگا ئه‌و داخوازیه سه‌ره‌تاییانه‌ی که کورد هه‌یه‌تی و له‌جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆنوانسيۆنی ژێنێڤ به مافی ئینسانی ناسراون.
زۆر جار له مێژوودا هه‌ڵکه‌وتووه که ڕێبه‌رایه‌تی جووڵانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هێزێکی مارکسیستی و چه‌پ کردوویه‌تی. باشترین نموونه هه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورده که به‌شێکی به‌رچاوی هێزه‌کانی له سه‌د ساڵی ڕابردوودا یان سۆسیالیست بوون و یان له ژێر کارکردی بیری سۆسیالیستی دابوون و شوێنه‌واری چه‌پیان پێوه دیار بووه. لانی که‌م هیچ یه‌ک له‌م هێزانه ناسیۆنالیستی نه‌بوون و من پێم وایه ئێستايش نین. ئه‌مانه »نه‌ته‌وه‌یین« و بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد له سته‌می ناسیۆنالیسمی ئه‌و وڵاتانه‌ی که لێی ده‌ژین، خه‌بات ده‌که‌ن. که وایه دوو چه‌مکی »ناسیۆناڵ« و »ناسیۆنالیستی«، نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌خوازی یه‌ک نین. بۆ وێنه هیچ وڵاتێک له دنیایه‌دا نییه که به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ت و ڕێکخراو و نیهاد و ئابوری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ. به‌ڵام ئایا ئه‌م وڵاتانه ناسیۆنالیستین؟ به دڵنیایه‌وه نه.
ئه‌من ته‌نانه‌ت ئیددیعا ده‌که‌م که سیاسه‌تی ناسیۆنالیستی ده‌توانێ دژی نه‌ته‌وه‌ییش بێ.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد له مێژوودا ڕێکخراوی ناسیۆنالیستيشمان هه‌بوو بێ. بێ‌شک ستراتیژی‌و بگره هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییمان به ده‌گمه‌ن هه‌بووه. بڕوانینه باشووری وڵاته‌که‌مان: ڕه‌نگه هیندێک که‌س و لایه‌ن پارته کوردییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م به‌شه‌ی نیشتمانه‌که‌مانی به هه‌ڵه پێ »ناسیۆنالیستی« بێ! به‌ڵام ئایا ـ جگه له هه‌ڵوێستی هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دروستی کورد له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، دیاری کردنی ئاڵای کوردستان و هه‌ڵوێسته‌کانی ژیرانه‌و کوردانه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ـ کام سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی کورد نه‌ته‌وایه‌تی بووه، چ بگا به‌وه‌ی که »ناسیۆنالیستی« به‌و واتایه‌ی که لایه‌نگران و نه‌یارانی »ناسیۆنالیسمی کورد« ناودێری ده‌که‌ن، بێ؟ ئاخۆ له باشووری کوردستان پاش هه‌ڤده ساڵ »ئازادی«، حکومه‌تێکی یه‌کگرتوومان هه‌یه؟ ئایا توانیومانه ناوچه کوردییه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غدا بگه‌ڕێنینه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان؟ ئایا ژێرخان و سه‌رخانی ئابورییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه؟ زمانێکی یه‌کگرتوومان هه‌یه؟ ڕێکخراوێکی غه‌یری حیزبی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه؟ کشتوکاڵێکی نه‌ته‌وییمان هه‌یه؟ وهرزیشێکی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه؟ موسیقا و چاند و هونه‌رێکی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه؟ مێدیایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه؟ له ناو وڵات هێزێکی جه‌ماوه‌ری و ڕای گشتی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌يه؟ له ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی ناسنامه و بیر و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی په‌یڕه‌و ده‌که‌ین؟ بۆ وێنه کام کوردی دڵسۆز هه‌یه وه‌ده‌نگ نه‌هاتبێ، کاتێک فڵان ڕێبه‌ری باشووری کوردستان قسه‌وباسی سه‌باره‌ت به کوردی ڕۆژهه‌ڵات و باکوور نه‌کردبێ و باسی »دۆستانی دێرین و برایانی به‌ڕێزی کۆماری ئیسلامی ئێران« و »دێموکراسی له تورکییه» و »تێرۆریست« بوونی پارتی کرێکارانی کوردستانی نه‌کردبێ؟ ئایا ئه‌م »گه‌مانه» هیچ په‌یوه‌ندێکیان به دیپلۆماسی نه‌ته‌وایه‌تی ڕاسته‌قینه‌وه هه‌یه؟ ئایا ئه‌م که‌سه‌ی ئه‌م قسه‌وباسه ده‌کا، توانیوێتی لانیکه‌م ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی و تێرۆریسمی ده‌وڵه‌تی رژيمی تورکییه بپارێزی‌و هه‌ر نه‌بی شه‌رمه‌زاری بکا؟ به کورتی: ئایا تێڕوانین‌و وتارێکی نه‌ته‌وییمان هه‌یه؟ وڵامی هیچکام له‌م پرسیارانه به دڵنیایێهوه دڵخۆشکه‌ر نین. که وايه ڕێبازی ئه‌م ڕێکخراوانه نه ته‌نيا ناسيۆناليستی نييه، به‌ڵکو ناسيۆناڵ، واتا نهتهوهيیش، نييه.
به‌داخی گرانمهوه له مه‌ڕ هێرشه‌کانی ئه‌م دووايانهی تورکييهش بزووتنهوهيهکی نارزامهندی نهتهوهيیمان نييه: نه له شه‌قامی کوردی هه‌واڵێک هه‌یه، نه له دیپلۆماسی و نه له جووڵانه‌وه‌ی ئیعتیرازی و جه‌ماوه‌ری کوردی.
II
دیاره هۆیه‌کان زۆرن و زۆر روو و لایه‌ن ده‌گرنه‌وه. به بڕوای من هۆی سه‌ره‌کی بێده‌نگ بوون له ئاست هێرشه‌کانی حکومه‌تی تورکييه و نه‌بوونی هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌يی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌کانی خودی پارتی کرێکارانی کوردستان. ئه‌م پارته ڕێکخراوهيهکه که نه گوێ ده‌داته که‌س، نه هه‌ست و هه‌ڵوێست و به‌رژه‌وه‌ندی که‌س له‌به‌ر چاو ده‌گرێ، نه بۆخۆی توانایی گرتنی هه‌ڵوێستێکی دووربینانه‌و ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌يی هه‌یه‌و نه به ته‌نیا ده‌توانێ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه بکا که له ڕاستیدا جگه له تورکييه ئامریکا و عێراق و ئێران و سوریه‌ش ته‌يدا بهشدارنو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی کاری ته‌نيا ڕێکخراوهيهک نييه.
شه‌ڕی پ.ک.ک. زۆرتر له خۆکوژی ده‌چێ هه‌تا خه‌باتی پارتیزانی: چه‌شنی خه‌باتی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه له گه‌ڵ خه‌باتی سياسی و پێشمه‌رگايه‌تی گشت پارته کوردييه‌کان جياوازی هه‌يه. گه‌وره‌ترين جياوازی، ڕاده‌ی يه‌کجار زۆری گيانبهختکراوهکان و شه‌هيدانی ئه‌م حيزبهيه که هه‌ر جارێ له کێبه‌رکێی چه‌کداری له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی تورکييه له به‌راورد له گه‌ڵ ده‌سکه‌وته‌کانی خۆی و کوشته‌ی دوژمن ده‌يدا. که‌م جه‌وله‌و به قه‌ولی خۆیان »ئۆپێراسیۆنی« چه‌کداری هه‌یه که پ.ک.ک. نه‌یکا و چه‌ندین کوشته‌ی نه‌دا و لاوانی کورد به ده‌ستی عه‌سکه‌ری ده‌وڵه‌تی تورکییه له خاک و خوێن نهگهوزێن.
ئاخر ئه‌وه چ شه‌ڕێکی چه‌کداری و پارتیزانییه که گوێ نه‌ده‌یه وڵاتی »پشتی جیبهه» و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌شی لێبکه‌ی و جاروبار شه‌ڕیشی له گه‌ڵ بکه‌ی، له کاتێکدا که ئه‌م »پشتی جیبهه»یه حکومه‌تی کورده و تا ئێستا هیچ موشکیلهیهکشی بۆ ساز نهکردوویو به پێچه‌وانه زۆر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی تورکییهشی بێ وڵام هێشتۆته‌وه. به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه حکومه‌تی عێراق و هه‌ڕێمی کوردستانیشی له داوێن تورکییه هاویشت و ته‌نانه‌ت به نوێنه‌رانی کورد بێحورمهتیش کردرا. ئایا ئه‌و ڕێکخراوه‌یه به‌م شێوه که وڵامی ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستانی داوه، ولامی سوریه و ئێرانیشی داوه، ئه‌وکات که بنکه‌کانی له‌م وڵاتانه بوو، یان به قوربان و سه‌ده‌قه‌یان ده‌بوو و تا ئه‌و جێگایه ده‌چۆ پێشێ که نکۆڵی له بوونی کورد (سوريه)، یان پێشێلکردنی مافی کوردی له‌م وڵاتانه (بۆ وێنه له ئێران) ده‌کرد و ئه‌گه‌ریش کورد له‌م وڵاتانه خۆپێشاندانی به دژی تورکییه ده‌کرد و له‌م خۆپێشاندانانه‌دا خوێنی لاوانی کورد له لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه ده‌ڕێژرا، به جێی وه‌ی که حکومه‌تی ئه‌م وڵاته دژیکوردانه مه‌حکووم کا، لاوانی کوردی مه‌حکووم ده‌کرد و کاره‌کانی به »گه‌له‌کۆمه‌ی تورکییه و ئیسرائیلی« له قه‌ڵه‌م ده‌دا!! ئه‌من له‌م بڕوایه‌دام که ئه‌مریکاش گه‌ره‌کی نه‌بوو، بێته نێو به‌ره‌ی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورکییه به دژی کورد. ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی پ.ک.ک. ئه‌م وڵاته‌شی هێنا به‌ره‌ی تورکییه. بێسیاسهتی پ.ک.ک. ده‌وڵه‌تی ئێرانیشی به دژی وان هان دا و ده‌رگای وێشی لێ داخرا.
هه‌ڵوێست و حهرکهتهکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ئه‌وه‌نده چهوتو هه‌ڵه‌ن که له ئاست نێونه‌ته‌وه‌ییش دۆستی له باوه‌ش دوژمن داوێ. هیچ وڵاتێکی ئوروپایی دژی نه‌ته‌نیا کورد نه‌بوو (و ئێستاش نیيه)، به‌ڵکو کاریان به پ.ک.ک.ش نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به ئاورتێبه‌ردانی ده‌یان و سه‌دان شوێن، به ئوتوبانگرتن و خۆئاورتێبهردانی لايه‌نگرانی، به ئازاری چه‌ندین کورد که حازر نه‌بوون یارمه‌تی ماڵی بده‌ن به پ.ک.ک.، به تێرۆری چه‌ند ئه‌ندامی پێشووی خۆيان و هه‌وڵدان بۆ کوشتنی چه‌ند که‌سی تر، ... کارێکی کرد که ده‌وڵه‌تی ئاڵمان قه‌ده‌غه‌ی کا و يه‌کێتی ئوروپا به »ڕێکخراوێکی تێرۆريستی و جنايهتکاری« ناوزه‌د بکا. باڵوێزی تورکييه له ئاڵمان له ڵێدوانێکی تهلهويزيۆنیدا وتی »چه‌ندين ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ين که حکومه‌تی ئاڵمان رازی بکه‌ين پ.ک.ک.ی قه‌ده‌غه بکا، سه‌رنه‌که‌وتین، که‌چی پ.ک.ک. خۆی به دوو حه‌توو ئه‌م کاره‌ی پێکردن«.
به داخه‌وه ڕای گشتی ئوروپا و به‌تایبه‌تی ئاڵمان دوای ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ناسیاسی و چه‌وتانه به قازانجی تورکييه وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئێستا مێدیاکانی ئاڵمان زۆر به‌ده‌گمه‌ن باسی کورد ده‌که‌ن، کاتێکيش که ده‌يکه‌ن، که‌متر باسی چه‌وسانه‌وه‌ی کورد و فاشيسمی ده‌وڵه‌تی تورکييه ده‌که‌ن، زۆرتر باسی »گرفتی پ.ک.ک.« دهکهنو ئه‌وه له پرسی نه‌ته‌وايه‌تی کورد جيا ده‌که‌نه‌وه و به خراپی باس ده‌که‌ن. ئه‌وه له کاتێکدایه که هه‌ر ئه‌و مێدیانه بوون که شه‌و و ڕۆژ باسی کوردی بێ به‌شیان ده‌کرد و کوردیان نه‌ته‌نیا به خه‌ڵکی ئاڵمان، به‌ڵکو به سه‌دان هه‌زار کوردی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ش ناساند. با نموونه‌یه‌کی بێ بایه‌خ دیتن و گوێپێنه‌دانی ئێستای مێدیاکان به پرس و دهنگوباسی کوردتان بۆ باس بکه‌م: چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌و به‌ر پ.ک.ک. له دۆرتموندی ئاڵمان خۆپێشاندانی سازکرد و گۆیا چه‌ند هه‌زار که‌س به‌شداری تێدا کرد. ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م خۆپێشاندانه له رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌و شاره که تیراژی چه‌ند سه‌دهه‌زاری هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که له هه‌واڵێکی چوار له چوار سانتیمێتری له ژێر سه‌ردێڕی »ڕێبه‌ندان له چه‌ند شه‌قام« له یه‌ک یان دوو رسته‌دا نووسرابوو که به هۆی خۆپێشاندانی کورده‌کان له دۆرتموند ئه‌م یان ئه‌و شه‌قامه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێر ده‌به‌سترێ. ئه‌مه گشت هه‌واڵه‌که بوو. ئه‌من له خۆم پرسی ئه‌م کۆمه‌ڵه ئينسانه لۆخۆبردوويه که له کاتی خۆیان مايهيان داناوه و پارهيهکی زۆريان سه‌رف کردووه‌و له ڕێی دوور و نیزیکه‌وه هاتوونه ئه‌م شاره، بۆ کێ ئه‌م کاره‌ی ده‌که‌ن. مه‌گه‌ر بۆ ئاگادار کردنی خه‌ڵکی ئه‌م شاره و ڕای گشتی به دژی تورکییه نییه؟ به‌داخه‌وه ئه‌مه ڕه‌وشی هه‌ميشه‌يی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه. خۆپێشاندانهکانیشيان ـ به قه‌ولی خۆیان ـ زۆرتر له »فێستیوال« ده‌چێ هه‌تا ڕێپێوانی سیاسی: چه‌ند سه‌د ژنێک به جل و به‌رگی فۆلکلۆریکی کوردی ده‌دیترێن که وێنه‌ی سه‌رۆکی »نه‌ته‌وه‌یی«یان (!!!) به‌ده‌سته‌وه‌یه و هاوارده‌که‌ن »بژی سه‌رۆک ئاپۆ!«. به وردبوونه‌وه له شۆعار و سلۆگانهکان ده‌رده‌که‌وێ که خۆپێشانده‌ران به دژی ـ ئه‌و شته‌ی که بۆ خۆيان نێوی لێده‌نێن ـ »گۆشهگيرکردنی سه‌رۆک ئاپ‌و« (!) خۆپێشاندان ده‌که‌ن، نه به دژی بۆمبباران و کوشتنی هه‌ر ڕۆژێ ده‌يان لاوی کورد له چياکاندا!!! ئه‌م چه‌شنه »خه‌باته« (!!)، ئه‌م سێناریۆیه هه‌موو کات به‌م شێوه دووپات ده‌بێته‌وه. به‌م کارانه نه دۆست بۆ کورد و پ.ک.ک. په‌یدا ده‌بێ و نه ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکییه له قاو ده‌درێ.
III
له‌م بڕوایه‌دام که کورد، نه به‌م شێوه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان، به‌ڵکو به گرتنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وايه‌تی ده‌توانێ پشتی فاشیسم و ناسیۆنالیسمی تورکییه بشکێنێ، ئه‌ویش به بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لوتی گریلایه‌ک بێت. بۆ گه‌يشتن به‌م ئامانجه پ.ک.ک. پێويستی به گۆڕانکاری ناوڕێکخراوهيی، به ڕێبازی سياسی و ستراتيژێکی نوێ و هه‌ڵسوکه‌وتی دێموکراتيک له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی باشووری کوردستان و به هه‌ند زانينی ڕای گشتی کوردی و جيهانی هه‌يه. هه‌روه‌ها ده‌بێ کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان له‌م دۆخه ئاسته‌مه‌دا، له‌م قۆناغ و هه‌لومه‌رجه‌دا که دوژمنای کورد به هاوکاری ناتۆ و ئه‌مريکا گهرهکيانه پارتێکی سياسی کورد له به‌ين به‌رن و خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی کورد بڕێژنو ئاماده نين هێچ شێوه‌يه‌کی دێموکراتيکی خه‌بات بۆ دابين کردنی مافه زه‌وتکراوه‌کانی کورد قه‌بووڵ بکه‌ن و ته‌نانه‌ت کورده پارڵهمانتارهکانيش ده‌گرن و زيندانی ده‌که‌ن، به پێی ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌يی و پيشکهوتنخوازانهی خۆيان به هه‌موو شێوه‌يه‌کی مومکين پشتی پ.ک.ک. بگرن و يارمه‌تی بده‌ن و ئيزن مه‌ده‌ن که ئه‌م پرۆژه دژی گهلييهی تورکييه سه‌رکه‌وێ. به‌م مه‌به‌سته:
1. پێويسته به‌ر له هه‌موو شتێک شه‌ڕی چه‌کداری ڕابگيرێ و پ.ک.ک. هێزه‌کانی خۆی له سنوره‌کان بکشێنێته‌وه بۆ ناو باشووری کوردستان. دڵنيام که حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاسانکارييهک بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌کا. ده‌بێ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکييه له کوشتنی باش‌ترين لاوانی کورد، که بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌که‌يان ڕوويان کردۆته چياکان، کورت کرێته‌وه.
2. ده‌بێ خه‌بات له چیاکان بگوێزرێته‌وه ناو شاره‌کانی باکووری کوردستان. پێویسته به وه‌ڕێخستنی ڕێپێوانی په‌یتا په‌یتا له شه‌قامه‌کان سه‌رهه‌ڵدانێکی کوردی به‌رفره‌وان ڕێکبخسترێ. ده‌بێ کارێک بکه‌ین ڕای گشتی جیهانی ـ به تایبه‌تی ئوروپا ـ به قازانجی کورد و به دژی ده‌وڵه‌تی تورکییه وهرگهڕێنهوه. دياره ئه‌مه ئه‌رکی ته‌نيا پ.ک.ک. نييه، به‌ڵکو ئی هه‌موو کوردێکی دێموکرات و پێشکه‌وتووخوازه. به‌ڵام ئه‌م ئه‌رکه بی پ.ک.ک.ش جێبه‌جێ نابێ. ده‌وڵه‌تی تورکييه ئه‌گه‌ر خوێنی کورديش ده‌ڕێژێ، ده‌بێ له سه‌ر شه‌قامه‌کان و له به‌رامبه‌ر کاميرای مێدياکانی جيهان بيڕێژێ.
3. هه‌موومان ده‌زانین که تورکییه به خێری ناموباره‌کی په‌نجا ساڵه گه‌ره‌کێتی بێته ناو یه‌کێتی ئوروپا. ئه‌وه هه‌لێکی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه و ئه‌شێ به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندێکانی نه‌ته‌وه‌يی خۆمان که‌ڵکی لێوه‌رگرین. بۆ وێنه یه‌کێتی و شووڕای ئوروپا خاوه‌نی چه‌ند جاڕنامه و پهیماننامهن وه‌ک »به‌یاننامه پشتگرتنی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان«، »په‌یماننامه‌ی پشتیوانی کردن له زمانی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان« که ده‌بێ هه‌ول بده‌ین دوڵه‌تی تورکیيه پێش ئه‌ندام بوونی په‌سه‌نديان بکا. ئوروپا ده‌بێ تێ‌بگا که ئه‌گه‌ر تورکییه پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کا و هه‌ڵوێسته شۆوینیستييهکانی خۆی به نیسبه‌ت کورد نه‌گۆڕێ، ئه‌وه کێشه‌ی کورد ده‌بێته کێشه‌ی ئوروپا. که وايه ئوروپا گۆڕه‌پانێکی گرينگه بۆ خه‌باتی دێموکراتيکی کورد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خه‌باته ده‌بێ به شێوازێکی نوێ و به که‌ڵک وه‌رگرتن له مێدياکانی ئوروپايی و پسپۆران و دۆستانی کورد ـ که که‌ميش نين ـ بکردرێ.
4. هه‌روه‌ک ئاگادارین، یه‌کێک له به‌شه هه‌ره گرینگه‌کانی ئابوری تورکییه توریسمه. ئه‌م به‌شه ڕێژه‌يه‌کی به‌رچاو له بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکییه‌و به‌م پێیه ئی ئه‌رته‌ش و میتی سه‌رکوتگه‌ری ئه‌م وڵاته دابین ده‌کا. ئێمه هه‌روه‌ها ده‌زانین که ته‌نیا له ئاڵمان شه‌ش سه‌دهه‌زار کوردی لێیه و پ.ک.ک. هێزێکی چالاکی گه‌وره‌ی له‌م وڵاته هه‌یه. ئه‌من دڵنیام که به رێکلام و ته‌بلیغاتێکی به به‌رنامه له ناو خه‌ڵک و مێدیاکانی ئاڵمان (و به هاوکاری له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرڕڤ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێکخراوی داکۆکی کردن له نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌ست، پارته سیاسیيه‌کان و هه‌روه‌ها شه‌ريکه پرۆڤێسۆناڵهکانی تهبليغی ئوروپا) ده‌توانين کارێک بکه‌ین که که‌سێکی وا به مه‌به‌ستی خۆشگوزه‌رانی ڕوو له تورکییه نه‌کا، تا کاتێک که ئه‌م وڵاته له پاره‌ی ئه‌م خه‌ڵکه به دژی مافی مرۆڤ‌و کورد‌و بۆ کرینی چه‌کوچۆڵی عه‌سکه‌ری که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ئه‌م کاره یه‌کێک له دێموکراتیکترین، خه‌ڵکیترین، که‌م مهسرهفترین، به که‌ڵکترین و پێویستترین کارێکه که کورد ده‌توانێ له وڵاتانی ئوروپا به تايبه‌تی له ئاڵمان به پشتبه‌ستن به ڕێژه‌ی زۆری کورد له‌م وڵاته بیکا. ئایا ئه‌مه باشتر نییه له خۆئاورتێبهردان و دروشمدانی »بژی...« ئه‌م و »بمرێ ...« ئه‌و و »فێستيڤال«گرتنی کارنه‌واڵی؟ ئه‌م شته‌ی که لێره‌دا زۆر گرينگه ئه‌وه‌يه که پ.ک.ک.و هه‌موو هێزه سياسییه‌کانی کورد ده‌بێ ياساکان و بۆچوونه‌کان و کو‌لتوور و به‌رژه‌وه‌ندیيه‌کانی ئه‌م وڵاتانه له‌به‌رچاو بگرن. ئێمه ناتوانين چاوه‌ڕوانی يارمه‌تی وان بين، چاوه‌ڕوانی وه‌ی بين که لايه‌نی تورکييه بۆ مه به‌رده‌ن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌وان به دوژمن بزانين و وه‌ک دوژمن مامه‌ڵه‌يان له گه‌ڵ بکه‌ين. له بيرمان نه‌چێ، به نيسبه‌ت کورد و به‌تايبه‌ت تورکييه ئه‌مريکا و ئوروپا يه‌ک هه‌ڵوێست نين و يه‌ک به‌رژه‌وه‌نديان نييه.
5. پ.ک.ک. ده‌بێ هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی خۆی به نیسبه‌ت هێزه کوردییه‌کان بگۆڕێ، بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش له‌به‌ر چاو بگرێ‌و ده‌ست له‌م گه‌مه و مناڵبازاڕییه هه‌ڵگرێ که »ئاپۆ« به »سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی« کورد بزانێ. ئاشکرایه که ئه‌م مرۆڤه له ژێر ده‌ستی دوژمن دایه و هه‌ڵوێسته‌کانی ناتوانن له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دابن. بۆ وێنه: ئه‌م بارودۆخه‌ی که کورد تێیدایه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر »که‌ماڵیسم« و بیره بۆگه‌ن و فاشیستییه‌که‌ی ئه‌تا تورک. له کاتێکدا »سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی« (!!!) ستایشی ئه‌م دوژمنی کورده ده‌کا (که هه‌ڵبه‌ت مێدیاکانی پ.ک.ک. ئه‌م قسانه‌ی سانسۆر ده‌که‌ن)! به هه‌ر حاڵ، پ.ک.ک. کێی پێ سه‌رۆک و ڕێبه‌ری خۆيه‌تی، که‌یفی خۆیه‌تی، به‌ڵام بێزه‌حمه‌ت له ناودێر کردنی ئه‌م مرۆڤه ده‌ربه‌نده که ئاشبه‌تاڵی کردووه و شوره‌یی بۆ کورد هێناوه، وه‌ک »سه‌رۆکی نه‌ته‌ویی کورد« ده‌ستهه‌ڵگرن (کاتی خۆ به سه‌رۆک و ڕێبه‌ر زانین کۆتایی پێهاتووه، ئه‌ویش نه ئی ڕێکخراوهيهک یان به‌شێک له وڵاتێک، به‌ڵکو ئی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل میلیۆن که‌سی له چوار وڵاتان). پ.ک.ک. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌ست له‌وه هه‌ڵگرێ که حيزب بۆ ئه‌م يان ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان سازبکا، ئه‌ويش به‌و حاڵه خاوێنه‌ی که بۆ خۆی له باکووری کوردستان تهيدايه. کورد گوته‌نی: »ڕه‌مه‌زانی زۆر گرت، نۆره‌ی شهشهکانه!« پ.ک.ک. ناتوانێ هه‌موو دنيا به دوژمنی خۆی بزانێ و چاوه‌ڕوانی يارمهتيش بێ. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی تورکييه و ئه‌مريکا هه‌وڵێکی زۆريان دا که کوردی باشووريش بکێشنه ناو ئه‌و کێشه‌وه‌و به دژی پ.ک.ک. که‌ڵکی لێوه‌رگرن. به‌ڵام هه‌ڵوێستی زۆر بوێرانه و ژيرانهی مه‌سعود بارزانی و پاشان جه‌لال تاڵه‌بانی پێش ئه‌م گه‌له‌کۆمه‌ی گرت. ئه‌وه له‌کاتێکدايه که هه‌ردوو ڕێکخراو تا ئێستا کێشه‌ی زۆريان له‌گه‌ڵ پ.ک.ک. هه‌بووه و باش‌ترين په‌يوه‌نديان له گه‌ڵ ئه‌مريکا هه‌يه و زۆريش پێويستيان به په‌يوه‌ندی دۆستانه له گه‌ڵ تورکييه هه‌يه. جێی خۆيه‌تی سپاسيان بکردرێ بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ييه. و هه‌روه‌ها جێی خۆيه‌تی که پ.ک.ک.ش نرخ و بايه‌خی ئه‌م هه‌ڵوێسته بزانێ و چی تر پارتی و يه‌کێتی به دوژمنی خۆی نه‌زانێ و گوێ بداته هه‌ڵوێست و بيروبۆچوونهکانيان.
6. ستراتیژی و هه‌ڵوێستی »نه‌ته‌وایه‌تی« له مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌کانی ئه‌م دووایانه‌ی تورکییه ـ که به هاوده‌نگی و هاوکاری ئه‌مریکا ده‌کردرێ ـ هه‌روه‌ها به مانای مه‌حکوومکردنی ڕاشکاو و ڕاسته‌وخۆی هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌يه، به مانای ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌ت و کهمپهينێکی جهماوهرييهو ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان به ده‌یان و سه‌دان هه‌زار کوردی باکوور و باشوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نه به‌جارێک و نه به دوو جار، به واتای خستنی گوشار بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاتانه، به‌تايبه‌تی ئه‌مريکايه، به مه‌به‌ستی دانی ئه‌م په‌یامه ڕوونه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکییه هه‌روا سنوور ببه‌زێنێ و به‌ره‌سمی نه‌یناسێ، ئێمه‌ی کوردی باشووریش ئه‌وکاره‌ی ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکییه ئاماده نه‌بێ هه‌رێمێکی فێدێڕاڵی کورد له عێراق به ره‌سمی بناسێ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌بکا، ڕێز بۆ سنووره‌کانی دانه‌نێ و هه‌روا شه‌ڕ به کورد بفرۆشێ، کوردیش بێکار دانانیشێو ئيتر ئه‌وجار داوای مافی ره‌وای خۆی، واتا سه‌ربه‌خۆیی ده‌کا. جا با بزانین کێ زه‌ره‌ر ده‌کا و کێ قازانج. کورد و کرمانجی: تورکییه ده‌بێ تێ‌بگا که ئه‌گه‌ر ماڵ له کورد بشێوێنێ، ماڵ له ویش ده‌شێوێ. به بڕوای من ئێمه‌ش ده‌بێ بتوانین به کارتی هه‌ڕه‌شه کایه بکه‌ین و ئه‌گه‌ر پێویست بێ، بهکاريشی بێنين، ئه‌ويش نه ته‌نيا به‌رامبه‌ر به تورکييه، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر به ئه‌مريکاش. ده‌بێ ئه‌وه بزانين که زۆر له‌وه‌ی که پێمان وايه، ئه‌مريکا پێويستی به ئێمه‌يه. به هه‌ر حاڵ، نابێ ئيزن بده‌ين که ئه‌مريکا له سه‌ر حيسابی کوردی هه‌ژار داوا فاشيستييهکانی تورکييه و پارته وهدوواکهوتووهکانی شيعه و سووننه‌ی عێراق به‌جێبێنێ. هه‌روه‌ها به پێی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییمان، سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک که له پ.ک.ک.مان هه‌یه و ده‌بێ هه‌بێ، پێويسته له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکییه لايه‌نگری له پ.ک.ک. بکه‌ين. دیپلۆماسی نێونهتهوهيی تورکییه هه‌وڵ ده‌دات »کێشه‌ی« کورد داپۆشی و ئيزۆلهی بکا و بیکاته موشکيلهی »تێرۆریسمی پ.ک.ک.«. ئێمه نابێ بێڵين که له‌م هه‌وڵه‌دا سه‌رکه‌وێ. ڕێپێوان له به‌شه‌کانی تری کوردستان، به تايبه‌تی له باشووری وڵات به دژی ئه‌م هێرشانه و ئه‌م هه‌وڵه پێويستييه‌کی مێژوويی و نه‌ته‌وه‌ييه. ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ بێده‌نگ بينو ئيزن بده‌ين که ده‌وڵه‌تی تورکييه هه‌رچی پێی خۆش بێ له گه‌ڵ کوردی باکوور و پ.ک.ک. بيکا، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی وه‌ش بين که هه‌ڵوێسته دژی کوردييه‌که‌ی هێرشکارانهتر له پێشتريش بێ و دوارۆژ باسی شتی زۆرتر ـ به نيسبه‌ت باشووری کوردستان (وه‌ک پرسی که‌رکوک) بکا.
7. ئه‌زموونێکی تری ئه‌م گرفته ئه‌وه‌يه که وڵاته يه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مريکا ـ هه‌ر وه‌ک ده‌يان جار ده‌ری خستووه ـ به پێی بهرژهوهندييه ئابوری و ڕامياری و نيزامیيهکانی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کاو ئه‌م به‌رژه‌وه‌نديانه زۆرتر له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ته فاشيستی و ديکتاتۆرييهکانی وه‌ک تورکييه ده‌گونجێن تا له گه‌ڵ کورد. سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستييه پێويست ناکا ئێمه له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ی شه‌ڕ و دوژمنايه‌تی بکه‌ين. ته‌نانه‌ت له‌وانه‌يه ـ بۆ ماوه‌و کاتێکی کورتيش بێ ـ دوژمنی کورد و ئه‌مريکاش يه‌ک بێ. به‌ڵام ئه‌م وههم و خياڵه بڵاو نهکهينهوه که ئه‌مريکا »دۆستی دێرينی کورد‌و دێموکراسی«يه. ئه‌مريکا ته‌نيا دۆستی به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانی خۆيه‌تی و به‌س. له‌م چوارچێوه‌دا ئه‌گه‌ر پێويست بێ له گه‌ڵ کورد هاوڕێ ده‌بێ (عێراقی ئه‌وڕۆ)، ئه‌گه‌ر به قازانجی خۆی بزانێ له به‌رامبه‌ر جنايهت له‌حه‌ق نه‌ته‌وه‌ی کورد بێده‌نگ ده‌بێ (کاتی ڕوودانی جنايهتی رژيمهکان له دژی کورد وه‌ک ئه‌نفال و بۆمبارانی حهڵهبجهو تۆپبارانی ئه‌م دووايانهی ئێران) و ته‌نانه‌ت له وانه‌يه له چوارچێوه‌ی بهرژوهندييهکانی خۆي‌دا له به‌رامبه‌ر کورديشدا ڕاوه‌ستێ (وه‌ک ئێستا که به دژی کوردی بێده‌ره‌تانی باکوور يارمه‌تی حکومه‌تی فاشيستی تورکييه ده‌دا که به بڕوای من له زۆر بارانه‌وه ئه‌گه‌ر له ڕژيمی سه‌ددام خرابتر نه‌بێ، زۆر باشتر نييه؛ له عێراقی دوێنێ لانی که‌م زمانی که‌سيان نه‌ده‌بڕێ، ئه‌گه‌ر به کوردی قسه‌ی کردبا). کارێک که ئه‌ورۆ ئه‌مريکا له‌حه‌ق کوردی باکوور و پ.ک.ک. دهيکا جنايهته دژی نه‌ته‌وه‌ی مافخوراو و بێده‌سه‌ڵاتی کورد و ئه‌رکی هه‌موو ڕیکخراوه‌کان و مێدياکان و ڕووناکبيرانی کورده که بێده‌نگی خۆيان بشکێنن و ئه‌م حه‌ڕه‌که‌ته‌ی ئه‌مريکا به توندی مه‌حکووم بکه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستن.
24ی دێسامبری 2007
peyam@iran-federal.com