ماڵپه‌ڕی "بۆڕۆژهه‌ڵات" و
چه‌ند پێشنيار
ناسر ئێرانپوور
مانگێکی تر ساڵێک به‌سه‌ر دامه‌زران و ده‌ستبه‌کاربوونی ماڵپه‌ڕی ڕازاوه و به‌ناوه‌ڕۆکی "بۆڕۆژهه‌ڵات" تێپه‌ڕ ده‌بێ. به‌م بۆنه‌وه پڕ به‌دڵ پيرۆزبايی له چالاکان و به‌رپرسانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌که‌م و هيوادارم به‌تايبه‌تی له‌م بواره گرينگه‌دا سه‌رکه‌وتوو بن.
به بڕوای من ئه‌م سايته مێديايه‌کی سه‌ربه‌ستی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردييه و تايبه‌تمه‌ندييه‌کانی بايه‌خ‌دانان بۆ ديمانه، مێژووی زاره‌کی‌و هه‌روه‌ها ڕاپرسی‌يه. به‌تايبه‌تی ئه‌وه‌ی که بۆته ئه‌ڵقه و ئامرازی په‌يوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و چالاکی باری سياسی و مه‌ده‌نی له‌لايه‌ک و خوێنه‌ر و ئۆگرانی مژاری سياسه‌ت و چاره‌نووسی کورد له لايه‌کی تره زۆرم پێ به‌که‌ڵک و جوان و داهێنه‌رانه‌يه. به کورتی، ئه‌م سايته سه‌ره‌ڕای که‌مکووڕیی و لاوازييه‌کانی وه‌ک ماڵپه‌ڕێکی سه‌رکه‌وتوو هه‌ڵده‌سه‌نگێنم.
"بۆڕۆژهه‌ڵات" له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی هيندێک هه‌واڵ و لێدوان له مه‌ڕ کێشه‌کانی ناو رێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران" که‌وتۆته به‌ر ره‌خنه و گاز‌نده و تووڕه‌يی چالاکانی ئه‌م حيزبه. به ڕاشکاوی بڵێم که به‌شێکی زۆری "ڕه‌خنه‌ی" ئه‌م دۆسته به‌ڕێزانه‌م له‌م په‌يوه‌ندييه‌دا پێ به‌جێ نيه. لانی که‌م تا ئه‌و جێگايه‌ی که من وه‌ک خوێنه‌رێک ئاگادار بم، "بۆڕۆژهه‌ڵات" کارێکی ئه‌وه‌نده نائاسايی و غه‌يری‌ئه‌خلاقی نه‌کردووه که له هێرشی توندی ئه‌م دۆستانه بگه‌م. ده‌زانين که ئه‌وه نه ته‌نيا ماف، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ئه‌رکی هه‌ر مێديايه‌کی سه‌ربه‌ست و ئازاد و دێمۆکراتيک و به‌تايبه‌تی "نه‌ياره" که ڕاست ئه‌م شتانه بڵاو بکاته‌وه که لايه‌نی په‌يوه‌ندیدار گه‌ره‌کی نييه بڵاوی بکاته‌وه. هه‌ر له‌م په‌يوه‌ندييه‌دا ئه‌من ده‌وری ئه‌م ماڵپه‌ڕانه به گشتی بۆ په‌ره‌پێدانی دێمۆکراسی له ڕێکخراوه سياسی‌يه‌کان زۆر گرينگ ده‌نرخێنم.
ڕێبه‌ران و به‌رپرسانی هێزه سياسييه‌کان مافی سروشتيانه که خوێندنه‌وه‌ی خۆيان له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان هه‌بێ و له سايته فه‌رمی و نافه‌رمييه‌کانی خۆيان بڵاوی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م مافه‌ش ده‌بێ به لايه‌نی تر بده‌ن که خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی تریان هه‌بێ. وێرای ڕێزم بۆ ئه‌م هاوڕێ و تێکۆشه‌رانه، ده‌بێ بڵێم که نازانم بۆ هێرشی وان ئه‌من وه‌بير بڕوبيانوی حکومه‌تی نادێمۆکراتيکی ئێران له مه‌ڕ کێشه‌کانی ناوخۆ، هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ جيابيران و تاوانبار کردنی "رسانه‌های استکبار جهانی" و "دستگاههای تبليغاتی و تهاجم فرهنگی غرب" دێنێته‌وه.
کێشه‌که پێش وه‌ی که په‌يوه‌ندی به‌م سايت و ئه‌و سايته‌وه هه‌بێ، به پێکهاته و فه‌رهه‌نگی سياسی ناو ئه‌م ڕێکخراوانه‌وه هه‌يه، بێ وه‌ی که بم هه‌وێ لايه‌نێکی تايبه‌تی تاوانبار که‌م.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م باسه سه‌رنجتان بۆ چه‌ند پێشنياری کورت ڕاده‌کێشم:
1. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن که "بۆڕۆژهه‌ڵات" بێ‌لايه‌ن نييه. ڕاسته، ئه‌منيش ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌م و هيچ ماڵپه‌ڕ و مێديايه‌کم پێ بێ‌لايه‌ن نييه. ڕۆژنامه‌گه‌ری ناتوانێ و ناش بێ بێ‌لايه‌ن بێ، ئه‌ويش له کۆمه‌ڵگايه‌ک که هه‌موو شتێک سياسييه، ته‌نانه‌ت جل‌له‌به‌رکردن. "بۆڕۆژهه‌ڵات" ته‌نانه‌ت ناوه‌که‌ی پرۆگرامه، پرۆگرامی سياسی‌يه. من وه‌ک تاک و شارومه‌ند و ڕۆژنامه‌وان و کورد کێشه و گرفتێکم له‌گه‌ڵ ئه‌مه نييه. ته‌نانه‌ت پێشم خراپ نييه، ئه‌گه‌ر چالاکانی ماڵپه‌ڕه‌کان سه‌ر به ئه‌م يان ئه‌و ڕێکخراوه‌ی سياسيش بن. هه‌مووی ئه‌مانه به‌م واتايه نييه که ئه‌م ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌ست نييه، دێمۆکراتيک نييه، ئازاد و ليبێڕاڵ نييه؛ به‌م واتايه نييه که هه‌واڵ و بۆچوونی يه‌ک لايه‌نه و ناڕاست بڵاو ده‌کاته‌وه يان ده‌بێ بڵاوی بکاته‌وه. به پێی پێوشوێن و پڕێنسيپه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌رده‌ميانه، ئه‌گه‌ر لايه‌نێک هه‌واڵێکی بۆ ئه‌م مێديايه نارد، به‌رپرسانی ئه‌م مێديايه ئه‌شێ هه‌وڵ بده‌ن لايه‌نی به‌رامبه‌ريش ئاگادار بکه‌نه‌وه و له‌ويش ڕاستی و ناڕاستی هه‌واڵه‌که‌ی پرسيار بکه‌ن. ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ که تا ڕاده‌يه‌ک که ده‌کرێ، بيروڕای سياسی تێکه‌ڵ هه‌واڵه‌کان نه‌کردرێ. ته‌نيا له شڕۆڤه‌کردن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانه که ده‌توانرێ بيروباوه‌ڕی سياسی به ڕاشکاوی ده‌رببڕدرێ. لێکدانه‌وه و هه‌واڵ ده‌بێ لێک جيا بن و ناويشان لێک جيا بێ، به‌م واتايه که هه‌واڵ ده‌بێ ناوی "هه‌واڵ" بێ و لێکدانه‌وه‌ش ناوی "لێکدانه‌وه".
2. پێم باشه که يا به‌شی کامێنت و بۆچوونه‌کانی ژێر وتاره‌کان لاببردرێ و يا ته‌نيا ئه‌وانه‌ی بڵاو بکرێنه‌وه که به نێوی ڕاسته‌قينه نووسرا بن و سووکايه‌تیان تێدا نه‌بێ.
3. وتارێک که بێ نێو، ياخود به نێوی نه‌هێنی به دژی ڕێکخراوه سياسييه‌کان نووسرابێ بڵاو نه‌کرێته‌وه، بۆوه‌ی که پێش وه‌ی بگيردرێ که خه‌ڵکی سه‌ر به لايه‌نی "ناديار" و "گومان‌لێکراو" له کاتی وادا گێره‌شێوێنی بکه‌ن.
4. هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی بير و ڕا له ئێران و ئه‌گه‌ری پێشهاتنی گرفت بۆ نووسه‌ران له لايه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی، ته‌نيا ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ڕه‌خنه‌ی حکومه‌تی تێدايه به نێوی نه‌هێنی بڵاو ببنه‌وه. تازه به پێی نه‌ريتی ڕۆژنامه‌نووسی و له‌به‌ر ئه‌گه‌ری پێشهاتنی گرفتی دادوه‌ری و ياسايی ده‌بێ ئه‌م مێديايه‌ی که بابه‌ته ڕه‌خنه‌گرانه‌که بڵاوده‌کاته‌وه ناوی راسته‌قينه‌ی نووسه‌ری نه‌هێنی بزانێ.
5. هه‌وڵ بدرێ ته‌نيا ئه‌م وتارانه‌ی بڵاو بکرێنه‌وه که تێياندا له بواری زمانه‌وانی لانی که‌م به ڕاده‌يه‌کی که‌م نه‌زم و ده‌ستور و ڕێزمانی کوردی له‌به‌رچاو گێردرابێن. هيچ مێديايه‌کی دنيای ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌رچی بۆی بنێرن بڵاوی ناکاته‌وه، به‌ڵکوو له نێوانيان‌دا بابه‌تگه‌لێک بۆ بڵاوبوونه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێ.
6. بايه‌خێکی زۆرتر بدرێ به چالاکانی بواری مه‌ده‌نی و سياسی ناو وڵات و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و وتاری ئه‌م که‌س و لايه‌نانه‌ی که ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تان و ڕێگا و گۆڕه‌پانی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانيان نييه.
7. مێديا له ئاست بردن و نه‌بردنی ناوی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ سه‌ربه‌سته، به‌ڵام ده‌بێ له باوه‌ڕپێکراوی سه‌رچاوه‌که زۆر دڵنيا بێ. هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانين، ئێمه له کۆمه‌ڵگايه‌کی نائاسايی‌دا ئه‌ژين؛ حکومه‌ت هه‌وڵێکی زۆر ده‌دا که هه‌موو شتێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگايه کۆنترؤڵ بکا و له ژێر چاوه‌دێری خۆی بگرێ و ته‌نانه‌ت ڕێوشوێنی بۆ دياری بکا، به‌تايبه‌تی ڕای گشتی کورد له مه‌ڕ هێزه سياسی‌يه‌کان. هه‌ر بۆيه باشه که به‌تايبه‌تی به پارێزه‌وه ئه‌م هه‌واله به نيسبه‌ت هێزه سياسييه‌کان نه‌ڕێنی و نێگاتيڤانه بڵاو بکه‌نه‌وه که سه‌داسه‌د دڵنيا نين که ڕاستن و سه‌رچاوه‌کانيان نادياره.
8. پێم باشتره که "بۆڕۆژهه‌ڵات" بابه‌ت به فۆرماتی PDFيش بڵاو بکاته‌وه، ئه‌ويش به هۆی وه‌ی که فۆرمات و گه‌وره‌يی و چکۆڵه‌يی و ڕه‌نگی فۆنته‌کان نه‌گۆڕدرێن. ئه‌مانه له دنيای کۆمونيکاسيۆن و گرافيک و سه‌مبول و هێماکانی ئه‌وڕۆدا زۆر زۆر گرينگن و ده‌و‌ر ده‌گێڕن و مانای تايبه‌تی خۆيان هه‌يه. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێک له سايته کوردييه‌کان بايه‌خ به‌مه ناده‌ن و وتاره‌کان وه‌ک نامه و به يه‌ک فۆنت و به يه‌ک قه‌واره و ... بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه ده‌بێته هۆی وه‌ی که خوێنه‌ری بابه‌ته‌که زۆر زوو ماندوو بێ و ته‌نانه‌ت که‌متريشی تێ‌بگا. نازانم ئه‌گه‌ر بابه‌تێک بۆ ئه‌م سايتانه به‌ڕێ بکردرێ که چه‌ند گرافيک و شکل و جه‌دوه‌لی جۆراجۆری تێدا بێ، چی به‌سه‌ر دێ.
9. هه‌ر کات له لايه‌ن سايته‌که‌وه نامه‌يه‌ک بۆ که‌سێک چوو، ته‌نيا به "بۆڕۆژهه‌ڵات" واژۆ نه‌کردرێ، به‌ڵکوو باشتره نووسه‌ری نامه‌که‌ش ناوی خۆی بنووسێ. ئه‌مه ڕێزدانانه بۆ که‌سێک که نامه‌ی بۆ ناردراوه.
له کۆتايی‌دا جارێکی تر پێرۆزبايی له به‌رپرسان و چالاکانی ماڵپه‌ڕی "بۆڕۆژهه‌ڵات" ده‌که‌م و ساخی و سڵامه‌تی و ته‌مه‌ن‌درێژی و سه‌رکه‌وتنيان بۆ ئاواته‌خوازم.
ناسر ئێرانپوور
5 مای 2008